قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الضحى
كوردی
سوره‌تی الضحى - تعداد آیات 11
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ( 3 )
په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰ ( 5 )
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآوَىٰ ( 6 )
ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ( 7 )
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَائِلًا فَأَغْنَىٰ ( 8 )
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
كتێبه‌كان
- ١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجانبرای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
- به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه: كۆمه‌ڵه چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- كێن ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ٢٠ ئامۆژگاری به خه‌ڵات بۆ طالبی ڕێگای نه‌جاتئه‌م كتێبه بریتیه له ٢٠ ئامۆژگاری وه‌ر گیراوه له قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ طالبی ڕێگای نه‌جات
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












